شێوازی کرایۆلیپۆلیز
کرایۆلیپۆلیز لە شێوازەکانی غەیری نەشتەرکاریە کە لە لایەن کۆڕ و نێوەندە زانستیەکانی ئوروپا و ئەمریکاوە پشت راست کراوەتەوە . FDA لە ساڵی 2010 دا بە فەرمی ئەم شێوازەی ئەرێ کرد . لەم شێوازەدا تەکنۆلۆژیای سەرما لەگەڵ ڤەکیۆم بۆ نەھێشتنی چەوری دەکاردێت . پلەی سەرما دەبێ پلەیەکی تایبەت و کۆنتڕۆڵکراو لەگەڵ ڤەکیۆم بێت .
خانەی چەوری لەو کاتەدا کە دەکەوێتەبەر سەرما، تووشی مەرگی خانەیی دەبێت . ئەو خانەگەلەی کە تووشی مەرگی خانەیی بوون بەرەبەرە لە رێگەی جگەرەوە لە جەستە دەکرێنەدەرەوە . لە تۆژینەوە زانستیەکاندا لەو کەسانەی کە کرایۆلیپۆلیزیان ئەنجام داوە ، دابەزینی سایز و چەوری جەستە بێ زیان گەیشتن و ھەوکردنی پێست و شانە و دەمارەکان بینراوە .گۆڕانێک لە ئاستی تری گلیسرید و کلسترۆڵ نەبینراوە . مەترسی ئامبولی چەوری نیە . یەک تا سێ جار چارەسەری بە مەودای 30تا 45 رۆژ بۆ ھەر شوێنێک بەسە و ئەوە لە باشیەکانی کرایۆلیپۆلیزە بە بەراورد لەگەڵ شێوازەکانی دیکەی لاوازکردنی بێ نەشتەرکاری .
پێویستی بە ئیسڕاحەت و ئاگاداری تایبەتی نیە و تاکەکە دەسبەجێ دەتوانێ کاری رۆژانەی خۆی ئەنجام بدات . دەرکردنی چەوری لە 15 رۆژ تا 6 مانگی پێدەچێ و لەبەر ئەوە ئەنجامی چارەسەریەکە دوای چەند مانگ دەرەکەوێ . لەبەر ئەوەی کە دەرکردنی چەوری بە شێنەیی و ھێواشە ، شلبوونی پێست روونادات . لەو شوێنەی کە پرۆب دادەنرێ ئیمکانی ھەیە تووشی سووربوونەوە و ئازاری کەم بێت کە زۆربەی جار لە چەند رۆژدا ئەو کێشەیە نامێنێ .
ئەو حاڵەتانەی نابێ سوود لەو شێوازە وەرگیردرێ:
1- لە ژنانی دوو گیان
2- کەسانی ژێر 18 ساڵ
3- کەسانێک کە تووشی فێنۆمێن رینۆد ، کرایۆ گلۆبیۆنیما ، لیردەرکردنی سەرمایی ، دێرماتیت و برین ( لە شوێنی مەبەست) ن و تووشی زیانی واریسین .
4- لە کەسانێکدا کە فەکتەری سفتیی ماسولکەیان لە سەرووی 31 دایە( بۆ ئەو کەسانە پێشنیار ئەکرێ سەرەتا کێشی خۆیان دابەزێنن و دواتر ئەم شێوازە دەکاربێنن ) .
خاڵە گرنگەکان :
لە بنەماکانی ھەرچەشنە شێوازێکی لاوازبوون رەچاوکردنی رژێمی خۆراکی و چالاکی رۆژانەی وەرزشیە و لە کرایۆلیپۆلیزیشدا ئەم بابەتە گرنگە.
ئەودەزگایانەی سەفحەی تەختیان ھەیە و بێ ڤەکیۆمن و تەنیا سەرمایان ھەیە کارایی پێویستیان نیە .
آدرس مطب : تهران خ ولی عصر روبروی جام جم کوچه خرسند پ 76 طبقه دوم واحد 6
تلفن : 26201037 - 021