دکتر شهریار پیرانی

پوست و مو


هایفوتراپی

آموزش

لاغری موضعی باکرایو لیپو

تغذ یه ورژیم درمانی

SKIN CARE

فرم دهی باسن

( PRP ) سلول درمانی یا مزوت

لاغری موضعی

مێزۆتراپی

مێزۆتراپی شێوازێکە کە بۆ یەکەم جار لە لایەن مایکێل پیستۆری فەڕەنسی ساڵی 1952 داهێنرا . ئەم شێوازە بە دەرزی وەشاندنی بڕێکی تایبەت و دیاریکراو لە دەرمان و ڤیتامین و مادەی کانگەییە لە توێژەکانی پێست . قوڵایی تێکردنەکە دەگەڕێتەوە بۆ چەشنی زیانە پێستیەکە .

کورتە مێژوو:
لە ساڵی 1952 بەم لاوە ئەم قۆناخانەی بڕیوە:
1-1964دامەزرانی یەکەم کۆمەڵی فەرمی مێزۆتراپی
2- 1976 دامەزرانی یەکەم کۆمەڵی نێودەوڵەتی مێزۆتراپی
3- 1980 دامەزرانی ناوەندی فێرکردن و تۆژینەوەکان لە فەڕانسە(CERM)
1987- 4 بەفەرمی ناسرانی مێزۆتراپی لە لایەن ئەکادمیای پزیشکیی فەڕانسەوە
5- 2003دامەزرانی یەکەم زانکۆی پسپۆڕیی مێزۆتراپی لە فەڕانسە
6-2004 دامەزرانی یەکەم کۆمەڵی مێزۆتراپی لە ئەمریکا

میکانیزمی کارتێکەری :
سێ ئاڕاستەی سەرەکی بۆ کارتێکەری مێزۆتراپی باسی کراوە :
1- گەیاندنی دەرمان و مادە پێویستەکانی خانەکان بە بەستەری خانەیی بەوپەڕی ئاستی وەرگرتنی خانەیی بێ هیچ چەشنە بەربەستیەک
2- کارتێکەریی چارەسەریی هەر دەرمانێک بە شێوەی راستەوخۆ
3- زیادکردنی ئاستی خوێن گەیاندن و باشکردنی دەرکردنی مێتابولیتە خانەییەکان و گەڕانی خوێن لە شوێنەکە لە ئەنجامی هاتوچۆی دەرزی.

بەلەبەرچاوگرتنی حاڵەتەکانی سەرەوە دەتوانین بڵێین لە شێوازی مێزۆتراپیدا لەبەر ئەوەی کە دەرمان راستەوخۆ بە شوێنەکە دەگێندرێ ، کارتێکەریەکەی زیاترە و دەرەنجامی خراپی سیستماتیکی دەرمانەکانیش لە جەستەدا بەدی نایەت .( بۆ وێنە بۆ چارەسەری قەڵەویی لە شوێنێکی تایبەتدا دەرمانەکان تەنیا لە شوێنەکە دەکرێن ، بە بەراورد لەگەڵ شێوازەکانی نەشتەرکاری :1- خەرجی کەمتر 2- سوودوەرگرتن لە بڕی دەرمانی کەمتر 3- پێوست نەبوونی بێهۆشی و مەترسیەکانی نەشتەرکاری 4- پێویست نەبوونی مانەوەی نەخۆش لەسەر جێگا بە جۆرێک کە تاکەکە دەستی بەجێ دەتوانێ خەریکی کاری رۆژانەی بێت .)

سوودوەرگرتن لە مێزۆتراپی لە جوانکاریدا
1-چارەسەری وەرینی قژی بۆماوەیی و غەیری بۆماوەیی ( دەکرێ بۆ ئەو کەسانەی کەکێشەی وەرینی قژیان نیە لە ساڵدا یەک یان دوو جار بۆ بەهێزکردنی قژ مێزۆتراپی تەنیا بە دەرمانی ڤیتامینە ئەنجام بێت .)
2-چارەسەری پەڵە و مۆربوونی پێست : لە راستیدا چارەسەری پەڵەی پێست بە سوودوەرگرتن لە کرێم و دەرمانی سەر پێست زۆر جار ئەنجامی گونجاوی نەبووە . دەکرێ بە شێوازی تێکەڵێک لە مێزۆتراپی، دێرمارٶڵ و خانە دەرمانی ئەنجامی باشتر بەدەست بێت .
3- نەهێشتنی قەڵەویی لە شوێنێکی تایبەت و سلۆلیت .

4-بوژاندندنەوەی پێست و لیفتی دەم و چاو .( پێشگری باشترە لە چارەسەری . بەر لە سەرهەڵدانی چرچ و لۆچ ، ئەگەر بە شێوەی دەورەیی مێزۆتراپی ئەنجام بێت ، پێست بە جوانی و گەشاوەیی دەمێنێتەوە.)
5-نەهێشتنی ئەستریا و هێڵە پێستیەکانی بە هۆی دوو گیانی یان قەڵەوی .
6-چارەسەری ئارەق کردنی بن هەنگڵ و بەرەدەست .
لە مێزۆتراپی دا هەڵبژاردنی نەخۆش ، پێکهاتەی دەرمان و دەکارهێنانی بەرهەمی کۆمپانیا جێ بڕواکان ، هۆکاری گرنگن لە گەیشتن بە ئەنجامی گونجاو .


آدرس مطب : تهران خ ولی عصر روبروی جام جم کوچه خرسند پ 76 طبقه دوم واحد 6
تلفن : 26201037 - 021

نظرات کاربران درباره این مطلب :

برای متن پیام فقط از حروف فارسی استفاده کنید .
این فرم صرفا جهت دریافت نظرات ، پیشنهادات و انتقادات کاربران در مورد مطلب فوق میباشد .
به سوالات پزشکی در این بخش پاسخ داده نمیشود .
از ارسال پیام های تبلیغاتی در این بخش خودداری نمایید .
حداکثر طول مجاز برای متن پیام 500 کاراکتر است .
نام و فامیل :
تلفن :
ایمیل :
متن پیـام :
contact usMesotherapyلاغری و تناسب انداممزوترا پی کلاسیکنقش ضد آفتاب در آهسته شدنهایفوتراپیبیوگرافیتماس باماتناسب اندام وكالريجوانسازی پوست - قسمت اولجوانسازی پوست - قسمت دومجدول کالری موجود در مواد خدمات لیزر پوستدر ایرانprp-درمان آکنه اسکار وزخمدرمان جدید بيماري هاي مفدرمان غیر دارویی آکنهریزش مو 1ریزش مو 2ریزش مو منطقه ایراهنمای رژیمیشوره سرمطالب و مقالاتبخش کردیصفحه اصلیسوالات پزشکیپیامهای کاربرانسایتهای دیگرگالري عكس